رووداو - تەندروستی
سەنتەری پزیشكیی مێیر لە ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل جەڵتە لێی داوە و بەهۆیەوە قەستەرەی بۆ کرا.
شەوی رابردوو {شەممە 19-4-2025} نەفتالیی تەمەن 53 ساڵ جەڵتەی دڵ لێی داوە و گوتەبێژەکەی دەڵێت، لە نەخۆشخانەی ناوەندیی ئیسرائیل قەستەرەی بۆ کراوە و تەندروستیی جێگیرە.
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، هۆکاری جەڵتەی دڵ بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵە کە خوێن بۆ دیوارێکی دڵ ناچێت، خانەکانی ماسوولکەی دڵ دەمرن و دڵ فەرمانی ئاسایی خۆیان لەدەستدەدات.
نیشانە باوەکانی جەڵتەی دڵ چین؟
- سینگئێشە
- هەناسەتەنگی
- دڵەکوتێ
- ئارەقکردنەوە لەگەڵ هەناسەتەنگی
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە زۆرە؛
* پیاوان
* جگەرە و نێرگەلەکێش
* تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن
* قەڵەو و کێشزۆر
* کەمجووڵە
* ئەوانەی تووشبووی جەڵتە لە خێزانەکانیان هەیە
* تووشبووی شەکرە و بەرزەچەوری
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ