رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆم رێگەی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان و باشترین رێگەی پێشگیریکردنیشە لە دووگیانبوون.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئاماژەی بە جەختکردنەوە لە رێگەکانی پێشگیریکردن لە ئەیدز کردووە و لەنێویشیان باسی کۆندۆم دەکات، بەجۆرێک بە باشترینی دادەنێت بۆ ئەو مەبەستە.
بەپێی رێکخراوەکە، کۆندۆم باشترین رێگەی رێگرییە لە دووگیانبوونی هاوژینان و پسپۆڕانیش هانی بەکارهێنانی کۆندۆم دەدەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی خێزانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ