نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی سری سورەییا ئۆندەر؛ ''هیچ باشتربوونێک بەدی ناکرێت''

19-04-2025
شکار رێبوار
هێڤیدار زانا - راوین ستێرک
هێڤیدار زانا - راوین ستێرک
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی هاوکات ئەندامێکی شاندی ئیمڕاڵیشە، شەوی سێشەممە باری تەندروستیی تێکدەچێت و دەردەکەوێت، تووشی پچڕانی شاخوێنبەری دڵی بووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 19-4-2025 راوین ستێرک، پەیامنێری رووداو لە تورکیا لەبەردەم نەخۆشخانەکەیە و دەڵێت: بەگوتەی پزیشکان دۆخی تەندروستیی وەکو خۆیەتی و هیچ باشتربوونەوەیەک بەدی ناکرێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، رۆژی دووشەممە بە فەرمی پزیشکان بڕیار لە چارەنووسی سری سورەییا ئۆندەر دەدەن، چونکە لە سەرەتای خەوتنی لە نەخۆشخانە پێنج رۆژیان بۆ دانابوو.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیەی سری سورەییای تێدایە گوتویانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە شاخوێنبەری دڵی پچڕاوە و پاشانیش جەڵتە لێی داوە.
 
ئێستا سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتنگەیڵە و پسپۆڕان دەڵێن، دۆخی تەندروستیی دوای نەشتەرگەرییەکەش جێگیر نییە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.
 
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، نیشانە باوەکانی پچڕان یاخود تەقینی شاخوێنبەری دڵ ئەمانەن؛
 
سینگئێشە
هەناسەتەنگی 
دڵەکوتێ
ئارەقکردنەوە لەگەڵ هەناسەتەنگی
لێڵبوونی بینین
ئازاری قاچ و کێشە لە رۆیشتن
 
لێکەوتەکانی پچڕان یاخود تەقینی شاخوێنبەری دڵ ئەمانە؛
 
جەڵتەی دڵ
پەککەوتنی دڵ
سستبوونی گورچیلەکان و دڵ
مردن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە