پسپۆڕێکی خۆراک لە ئەمریکا: وازهێنان لە شەکری سپی ئەنجامێکی شیرینی دەبێت

19-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی خۆراک لە ئەمریکا ئاشكرای دەکات، وازهێنان لە شەکری سپی دەشێت هەستی تامکردن بەهێزبکات و کەسەکە میوە و سەوزەکانیشی لەلا شیرین دەبێت.
 
برووک ئاڵپێرت، خۆراکناس لە نیویۆرک کە نووسەری کتێبی Sugar Detoxـە دەڵێت: زۆرینەی مرۆڤەکان گیرۆدەی شەکرن و بە ئاسانی ئالوودەی دەبن، بۆیە پێویستی بە بەرگەگرتن و بەردەوامی لە قۆناخەکانی وازهێناندا هەیە. 
 
ئەو دەڵێت: ئەگەر بۆ 30 رۆژ واز لە شەکری سپی بهێنیت، ئەوا لە هەفتەی یەکەم نیشانەکانی 'ناڕێکیی بیرکردنەوە و ئەزبەرکردن، ماندوویێتی و شەکەتی' دەشێت دەربکەون، بەڵام کاتین و دواتر جەستە رادێت لە نەبوونی ئەو جۆرە شەکرە و ئەنجامێی دڵخۆشکەری دەبێت.
 
لەبارەی سوودێکی وازهێنان لە شەکری سپی دەڵێت: ''دوای هەفتەی سێیەم و چوارەم لە وازهێنان لە شەکری سپی، ئیدی هەستی تامکردن بەهێزدەبێت و میوەکان و تەنانەت پیاز و بادەمیش شیرینتر دەبن، هەروەها خەو باشتر دەبێت و پێستیش زیاتر گەشاوە دەبێت''.
 
لە کۆتاییدا روونی دەکاتەوە، نیشانەکانی وازهێنان لە شەکری سپی کە کاتین، دەکرێت لە کەسێک کە زۆر ئالوودەی شەکرە زیاتر بن لەو کەسانەی کەمتر شەکری سپی دەخۆن. بەڵام بۆ هەردووکیان نیشانەکان کاتین و وازهێنان لە شەکریش، ئەنجامێکی شیرینی دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هودا سەرهەنگ - پەیام سەربەست مۆمەکەی بەدەستەوەیە.

مۆمێک دووکەڵەکەی تەندروستە و ئەگەریش بیخۆیت ئاساییە

لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.