کچێکی نەوجەوان بەهۆی ڤەیپکێشانەوە تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەبێت

19-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو – تەندروستی

کچە نەوجەوانێکی ئەمریکی سێ ساڵ بە شاراوەیی لە دایک و باوکی، ڤەیپی کێشاوە و لەناکاو باری تەندروستیی تێکچووە، پزیشکان گوتوتانە، تووشی گیران و هەوکردنی تووندی بۆڕیچکەکانی سییەکانی بووە.
 
کچەکە ناوی بریان کوڵنە و تەمەنی 17 ساڵە، دایکی دەڵێت، لە 14 ساڵییەوە دەستی بە ڤەیپکێشان کردووە و دوای هاتنەوەی لە قوتابخانە دەچووە ژوورەکەی و نەدەهاتە دەرەوە، بەڵام هەستیان پێنەکردووە کە ڤەیپدەکێشێت.
 
کریستن مارت، دایکی ئەو کچەیە و دەڵێت: لەناکاو رۆژێک بریان هاتەوە ماڵەوە و گوتی، کە ناتوانێت هەناسەبدات هەر بۆیە بە پەلە بردوویانە بۆ نەخۆشخانە و دەرکەوت، تووشی هەوکردن و گیرانی تووندی بۆڕیچکەکانی سییەکانی بووە کە ناسراوە بە نەخۆشیی 'سیی پۆپکۆڕن'.
 
بەپێی دامەزراوەی سییەکان لە ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بەو نەخۆشییە هەڵمژینی مادەی ئەسیتئەڵدیهاید و دایئەسیتایڵە کە لەنێو ڤەیپدا هەن، تەنانەت دەشێت کەسەکە تووشی شێرپەنجەی سییەکانیش بکات.
 
دایکی گوتی، ئێستا کچەکەی بەردەوام ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بەکاردەهێنێت و سییەکانی پەکیان کەوتووە. و هۆشداریش دەداتە دایک و باوکان کە هەمیشە چاودێریی منداڵەکانیان بکەن.
 
دەتەوێت واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بهێنیت؟ هەر ئێستا خۆت تۆمار بکە لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ و مەهێڵە منداڵەکانت چاوت لێبکەن و دوور بکەوە لە تووتن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەپێ رۆیشتن و پایسکیل لێخوڕین بۆ رێگری لە سەوەفان.

پسپۆڕێک: راکردنی هێواش و لێخوڕینی پاسکیل پێشگیری لە سەوەفان دەکەن

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، راکردنی هێواش، لێخوڕینی پاسکیل و کەمکردنەوەی دانیشتنی سەر ئەرز و چوارمەشقی رێگەی کاریگەرن بۆ پێشگیری لە خراپتر بوونی سەوەفان.