رۆنی رووەکی بە بەراورد بە رۆنی ئاژەڵی کەمتر هۆکارە بۆ جەڵتەی مێشك

15-11-2021
هونەر رێبوار
A+ A-



رووداو- هەولێر 

بەگوێرەی بەدواداچوونێكی دەستەی پزیشكانی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دەرکەوتووە خواردن و بەکارهێنانی رۆنی رووەکی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زۆر کەمتر دەکاتەوە بە بەراورد بە رۆنی ئاژەڵی.


د. فانگلی وانگ، پسپۆڕی خۆراک لە بەشی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت ئەو کەسانەی لە ئامادەکردنی خۆراک زیاتر رۆنی رووەکی وەکو زەیتی چەرەس و زەیتی زەیتوون بەکاردەهێنن، مەترسیی تووشبوون یانبە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و مێشك کەمتردەبێتەوە. 

بەگوێرەی توێژینەوەکەی زانکۆی هارڤارد کە تێیدا نزیکەی 120 هەزار بەشداربوو هەن، کە زۆربەیان کەسانی بواری تەندروستیین، بۆماوەی ٢٧ ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، زۆربەیان کە خۆراکەکانیان بە بەکارهێنانی رۆنی رووەکی ئامادەکردووە، دەرکەوتووە ئەوان کە زیاتر رۆنی رووەکیان خواردووە مەترسیی جەڵتەی مێشك لەنێویان 12٪ کەمتر بووە. 

د. فانگلی وانگ روونیدەکاتەوە ئێستا کاتی ئەوەیە خەڵک دەستبکەن بە بەکارهێنانی رۆنی رووەکی، کەمتر گۆشت، گۆشتی ئامادەکراو و رۆنی ئاژەڵی بخۆن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە