لە 10 رۆژی یەکەمی ئەم مانگەدا 215 کەس لە سلێمانی تووشی سکچوون بوون

12-07-2021
سنوور مەجید
نیشانەکردن سکچوون کۆلێرا
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەڵێت، تووشبوون بە سکچوون مانگ دوای مانگ زیاتر دەبێت و بۆ سەلماندنی قسەکانیشی ئاماری دوو مانگ و 10 رۆژی رابردوو دەخاتەڕوو.
 
د. ئومێد محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تووشبوون بە سکچوون لە سلێمانی تادێت زیاتر دەبێت، بەجۆرێک لە مانگی ئایاری رابردوودا 152 کەس تووشبوون، بەڵام ئەو ژمارەیە لە مانگی حوزەیراندا بۆ 564 کەس بەرزبووەتەوە و لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی تەممووزیشدا 215 کەس تووشبوون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شار ئاماژەی بەوەش کرد، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواردنی پیس و نەشۆردراوە، ژەهراویبوون، خواردنی قورس و چەور دیارترین هۆکارەکانی زیادبوونی سکچوونن.
 
د. ئومێد محەممەد ئەوەشی خستەڕوو، پشکنینی کۆلێرایان بۆ ژمارەیەک هاونیشتمانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوونێک بە کۆلێرا تۆمارنەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ لەنێو کلینیکەکە پشکنینی سییەکانی بۆ دەکرێت. وێنە: رووداو

پشکنینەکانی بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ؛ تەمەنی سییەکانی 30 ساڵ لە تەمەنی خۆی زیاترە

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی تۆڕی میدیایی رووداو، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر کرایەوە، بەشداربوویەکیش چووەتە کلینیکەکە و دەڵێت، ''جگەرەکێشان ماندووی کردووم و کێشەی زۆری بۆ دروستکردووم''.