رووداو- هەولێر
ئەکادیمیای پزیشكانی منداڵان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت ڤاکسین بەهیچ جۆرێك مەترسیدار نییە بۆ داهاتووی منداڵان و تووشی نەزۆکیان ناکات.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ئەکادیمیای پزیشكانی منداڵان لە ئەمریکا سەرپەرشتیکراوە و داتاکانی لە دەزگای خێزانی کەیسەر وەرگیراون دەرکەوتووە 66٪ی باوانی منداڵان کە پرسیاریان لێکراوە، ترسیان هەبووە لەبارەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسین و بەتایبەت ئەگەری نەزۆکی.
ئەکادیمیای پزیشكانی منداڵان لە ئەمریکا دەڵێت تاوەکو ئێستا بەپێی بەدواداچوونەکانیان هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ڤاکسینی کۆرۆنا و تووشبوون بە نەزۆکی دەرنەکەوتووە.
ئەکادیمیاکە روونیدەکاتەوە هیچ بەڵگەیەک نییە باس لە تووشبوون بە نەزۆکی بکات لەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، دەشڵێت تاوەکو ئێستا لەنێو ئەو ملیۆنان کەسەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە هیچ گرفتێكی زایەندی دروستنەبووە و هیچ حاڵەتێكی لەمشێوەیە تۆمارنەکراوە.
دەشڵێت تەنانەت تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ڤاکسین گرفت بۆ باڵخبوونی منداڵان دروستبکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ