کیم کارداشیان: کاتێک سەرۆک ترەمپ پەیوەندی پێوەکردم، رووت بووم

31-07-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کیم کارداشیان دۆناڵد ترەمپ
A+ A-

رووداو - هەولێر 

ئەستێرەی تەلەڤیزیۆنی و خاوەنی مارکەی کەی کەی بیوتی، کیم کارداشیان ئاشکرای کرد کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی پێوە کردووە، ئەو خەریکی وێنەگرتن بووە بە رووتی.

لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا کیم کارداشیان باسی ئەو ساتەی کرد، کە سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی پێوە کردووە و گوتی "رووت بووم و ماکیاژی تەواوم بۆ کرابوو، کاتێک زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا و بینیم سەرۆک ترەمپە، بۆیە خێرا رۆبەکەم لەبەرکرد".

لەبارەی ئەوەی ئایا بە ترەمپی گوتووە لەوکاتەدا خەریکی چی بووە و لە راستیشدا رووت بووە، کیم گوتی "نەخێر"، جیمی کیمێل، پێشکەشکاری بەرنامەی شەوانی دووشەممەی جیمی کیمێلیش گوتی "ئەگەر واتبگوتایە لەوانەبوو ترەمپ هەموو ژنەکانی ئەو گرتووخانەیە ئازاد بکات، کە جۆنسن تێیدا زیندانی کرابوو".

تەلەفۆنەکەی ترەمپ و کیم پەیوەندی بە کەیسی ژنێی ئەمریکییەوە هەبوو بەناوی ئەلیس ماری جۆنسن، کە بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە گرووپێکی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر هەبوو، لە ساڵی 1996 سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرکرابوو، بەڵام هیچ تووندوتیژییەکیشی ئەنجامنەدابوو.

کیم کارداشیان کاتێک بە چیرۆکەکەی جۆنسنی زانی، بووە یەکێک لە داکۆکیکارە سەرسەختەکانی، بەجۆرێک داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد لێبوردنی بۆ دەربکات و، ئەویش دوای تەلەفۆنەکەی و دواتریش کۆبوونەوە لەگەڵیدا لە کۆشکی سپی، بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد.
 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە