رووداو دیجیتاڵ
نیکۆڵ کیدمەن، ئەکتەری ئۆسترالی، لە زنجیرەیەکی نوێی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە چیرۆکەکەی لە رۆمانی 'گۆرانییەکی خاو'ـی لەیلا سلێمانی، رۆماننووسی فەرەنسی – مەغریبی وەرگیراوە.
رووداوەکانی ئەم بەرهەمە لە 2012 لە نیویۆرک روودەدەن و رۆمانەکە لە 2016 خەڵاتی 'Goncourt'ـی وەرگرتووە.
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە چووەتە قۆناخی بەرهەمهێناوە و بڕیارە لە پلاتفۆڕمی ئێج بی ئۆی ئەمریکی پەخشبکرێت.
لە پاڵ نیکۆڵ کیدمەن، مایا ئارسکین، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە دراماییەدا دەگێڕێت.
نیکۆڵ کیدمەن، یەکێک لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە و براوەی خەڵاتی ئۆسکارە وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی، لە پاڵ فیلمە سینەماییەکانیدا، لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ژمارەیەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ