رووداو دیجیتاڵ
لی سۆن کیۆن، ئەکتەری کۆریای باشوور کە لە فیلمی سینەمایی 'Parasite' رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و ئەم بەرهەمە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بە مردووی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.
پۆلیسی ئەو شارە رایگەیاند، پێشتر ئاگادارکاربوونەوە کە ئەو ئەکتەرە تەمەن 48 ساڵە ونبووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەیان بڵاونەکردەوە، کە خۆی کوشتووە یاخود نا، چونکە لە بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکرێت کە خۆی کوشتبێت.
ئاژانسی یونهابی کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، ماڵباتی کیۆن رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ماڵەوەی جێهێشتووە و نامەیەکی جێهێشتووە، هاوەشێوەی نامەی خۆکوشتن بێت.
لی سۆن کیۆن، لە 2020 بەهۆی فیلمی 'Parasite' ناوبانگی پەیداکرد و خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا و ئەم بەرهەمە سینەماییە؛ لە سێ بەشی دیکەدا خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە یەکەم فیلم بوو کە بە زمانی ئینگلیزی نەبێت و خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین فیلم وەربگرێت، هەروەها یەکەم فیلمی کۆریای باشوور بوو ئەو خەڵاتە بەدەستبێنێت.
لە فیلمەکەدا کیۆن رۆڵی باوك لە ماڵباتێکی دەوڵەمەند دەگێڕێت و لە هەمان ساڵدا خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشەی لەگەڵ ئەکتەرانی نێو فیلمەکە بە هاوبەشی وەرگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ