فیلمەکانی جۆرج کلۆنی و جۆنی دیپ لە لیستی خراپترینی ئەمساڵدان

27-11-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن فیلم سینەما داهات
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

گۆڤاری فۆربیس-ی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، کە فیلمەکانی هەریەکە لە برادلی کۆپەر و جۆنی دیپ و کریس هامسۆرس و جۆرج کلۆنی، لە لیستی خراپترین فیلمەکانی ساڵی 2015-دان لە رووی کۆکردنەوەی داهات.


فیلمی سینەمایی مۆرتیدکای، فیلمێکی کۆمیدییەو جۆنی دیپ رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لە سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوەو بودجەی 60 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی تێدا خەرچکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا داهاتی تەنیا 47 ملیۆن دۆلاری هەبووە، بەمەش لە لیستی خراپترین 10 فیلمەکانی ساڵی 2015-دایە لە رووی کۆکردنەوەی داهاتەوە.



فیلمی سینەمایی ئالۆها، کە برادلی کۆپەر-ی خۆشەویستی ئێرینا شایەک رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لە مانگی 5-ی ساڵی 2015 بڵاوکراوەتەوە، بودجەی 37 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی تێدا خەرچکراوە، بەڵام داهاتەکەی تەنیا 26 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە.




ئەگەرچی فیلمی تومۆرۆلاند-ی جۆرج کلۆنی داهاتی زیاتر بووە لە بودجەی بەرهەمهێنانی، لەگەڵ ئەوەشدا لە لیستی خراپترین فیلمەکانی گۆڤاری فۆربیس دایەو لە پلەی چوارەم دێت، فیلمەکە باس لە خەیاڵێکی زانستی دەهات و داهاتی 209 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا تەنیا 190 ملیۆن دۆلار لە بەرهەهێنانی خەرچکراوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە