بەوێنە.. نازدار بۆ یەکەمجار وێنەی هاوژینەکەی بڵاودەکاتەوە

23-11-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن نازدار هاوژین
A+ A-

رووداو – هەولێر

نازدار، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی کورد، بۆ یەکەمجار لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی هاوژینەکەی بڵاودەکاتەوەو پیرۆزبایی رۆژی لە دایکبوونی لێدەکات.

undefined


چوونە نێو ژیانی هاوژینی نازدار و هونەرمەندی گەنج رابین، ماوەیەکی زۆر باسی لێوەدەکرا، بەڵام ئەم خانمە هونەرمەندە هەرگیز لە دیمانەکانیدا باسی هاوژینەکەی خۆی نەدەکرد.

undefined


چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، رۆژی لە دایکبوونی رابین-ی هاوژینی نازدار دەبێت، هەر بۆیە ئەم خانمە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی بڵاودەکاتەوەو دەنووسێت "جەژنی لە دایکبوونی پیرۆز ئەی خۆشەویستم، ئەی هاوژینی خەونەکانم".




رابین هونەرمەندێکی گەنجەو خەڵکی شاری دهۆکە، ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ نازدار چوونەتە ژیانی هاوژینی، ئەم هونەرمەندە چەند گۆرانییەکی بڵاوکردووەتەوەو بەناوبانگترینیان "من نابینی"-یە، کە بەرهەمی کۆمپانیای ڤین پرۆدەکشنە.

undefined


هاوکات هونەرمەندی گەنج رابین، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوون لە نازدار دەکات و بە هەمان شێوە بە هاوژینی خەونەکانی وەسفی دەکات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە