رووداو- هەولێر
کچە هونەرمەندی باکووری کوردستان نازدار جزیری نوێترین کلیپی خۆی بەناوی کوردستان لە رووداو بڵاودەکاتەوە.
نازدار جزیری لەوبارەیەوە بە رووداوی راگەیاند:" کلیپی لۆی لۆی کوردستان بەشێوازێکی نوێ و پرۆفیشناڵانەوە وێنەگیراوە و ئەمڕۆ بڵاویدەکەینەوە، کە باس لە خۆراگری خەڵکی کوردستان و پێویستی یەکگرتنی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات".
گۆرانییەكە لە تێکستی و میلۆدی عەبدولعەزیز سلێمانەو فەرهەنگ فەرمان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هەروەها لە بەرهەمهێنانی ڤین پرۆدێکشنە.
نازدار گوتیشی:" بۆ یەکەمجار لەم کلیپەمدا منداڵانی بێ دایک وباوک بەشدارییان تێداکردووە و گۆرانیبێژی منداڵان رووکەنیش بە سۆلۆیەک بەشداری گۆرانییەکەی کردووە، بەشێک لە دیمەنی کلیپەکەش لە رواندزو گەلی عەلی بەگ و چەند گوندێکی کوردستان وێنەگیراوە".
نازدار مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانییە نشتیمانییەی بۆ رووداو ئاشکراکردو گوتی:" وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو میحوەرەکانی شەڕ بەدەستییان هێناوە، هەروەها وەک ئەرکێکی سەرشانم ئەم گۆرانییەم ئامادەکردووە و پێشکەشی هەموو پێشمەرگەکانی کوردستانی دەکەم".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ