سەلمان خان و کاترینا کێف دووبارە بەیەکەوە دەردەکەونەوە

21-08-2016
پەسار فایەق
سەلمان خان و کاترینا کێف
سەلمان خان و کاترینا کێف
نیشانەکردن خان
A+ A-


رووداو - هەولێر

زۆرجار چیرۆکەکانی خۆشەویستی و پەیوەندییە سۆزدارییەکانی نێو فیلمە سینەماییەکان، دەبن بە چیرۆک و پەیوەندی راستەقینە لە نێوان ئەکتەرە سەرکییەکانی فیلمدا.


هەردوو ئەکتەری سینەمای بۆلیوود، سەلمان خان و کاترینا کێف، کە پێشتر چەند جارێک بەیکەوە رۆڵی سەرەکیان لە فیلمدا گێراوە، بڕیارە بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا بکەن.

ئەو دوو ئەکتەرە بەهۆی فیلمە سینەماییەکانی کە تێیدا بەشداربوونە، پەیوەندییەکی سۆزداری لە نێوانیاندا دروستببوو، بەڵام دواتر لە یەکتر جیابوونەتەوە.

ئەو فیلمە سینەماییەی بڕیارە ئەو دوو ئەکتەرە تێیدا بەشداربن، بەناوی "تیگەر زیندا های"یە کە دەبێتە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "ئێک تها تیگەر".

یەکەم بەشی ئەم فیلمە سینەماییە لەلایەن دەرهێنەر کەبیرخان ئەنجامدراوە و بڕیارە عەلی عەباس کاری دەرهێنان بۆ بەشی دووەم بکات.

ئەم فیلمە لە جۆری فیلمە ئەکشن و رۆمانسییەکانە و ئێستا لە قۆناغی بەرهەمهێنان دایە و بڕیارە لە ساڵی 2018ـدا لە سینەماکانی هیندستان نمایشبکرێت.

سەلمان خان، تەمەن 50 ساڵ، رۆڵی سەرەکی لە زیاتر لە 80 فیلمی سینەماییدا گێڕاوە و تا ئێستا ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە.

بەپێی راپرسییەک کە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2004ـدا ئەنجامیدا، خان، لە پلەی حەوتەمی جوانترین پیاوەکانی جیهاندا هات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە