نازدار و رابین سەری ساڵی ئەڵمانیا گەرم دەكەن

16-12-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن نازدار رابین
A+ A-

رووداو- هەولێر

هونەرمەندان، نازدار جزیری و رابینی هاوژینی، ئاهەنگی سەری ساڵ لە شاری بێرمەن لە ئەڵمانیا ساز دەكەن.

 رابین لەبارەی ئاهەنگەكە بە (رووداو)ی راگەیاند "بڕیارە لە شەوی سەری ساڵی تازەدا، لە شاری بێرمەنی ئەڵمانیا من و نازدار لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێكی دیكە ئاهەنگی سەری ساڵ ساز بكەین".

سەبارەت بە گوتنی گۆرانی تازەش لەو ئاهەنگەدا گوتی "بێگومان من و نازدار چەند گۆرانییەكی نوێ لەگەڵ چەند گۆرانییەكی كۆن دەڵێین، بۆ ئەوەی دڵی كوردی تاراوگە خۆش بكەین".

رابین سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی كاری نوێ گوتی "من و نازدار چەند كارێكی نوێمان ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە كە بەشێكی زۆر لە كارەكانمان لە توركیا كردووە، بەڵام لەبەر بارودۆخی ئێستای كوردستان بڵاومان نەكردوونەتەوە و هەموو كارێكمان راگرتووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە