بەڤیدیۆ.. فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بەڕێوەدەچێت

15-02-2016
دەرباز یونس
...
...
نیشانەکردن هونەری سینەما ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو - هەولێر

چالاکییەکانی 66-ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا بەردەوامەو رۆژانە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، فیلمی وڵاتانی جیهان پیشاندەدرێن، ژمارەیەکی زۆریش لە ئەستێرەو ئەکتەرەکانی جیهان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە، ئێستا لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیان.


چاوی جیهان لەسەر فێستیڤاڵەکەیە، چونکە بەرێوەبەرایەتی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین دەیانەوێت لە رێگەی کۆکردنەوەی ئەکتەرەکانی جیهان، هاوکاری بۆ کۆچبەرانی ئەڵمانیا کۆ بکەنەوە، جۆرج کلۆنی ئەکتەری جیهانیش لە چوارچێوەی ئەم فێستیڤاڵەدا لە رۆژانی رابردوو چاوی بە ئەنگێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا کەوت.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین، لە رۆژی 11-ی ئەم مانگە دەستیپێکرد و تاوەکو 21-ی مانگ بەردەوامی دەبێت، لە دواین رۆژی فێستیڤاڵەکەش خەڵات بەسەر فیلمە سەرکەوتووەکان لە بەشە جیاوازەکان دابەشدەکرێت.ا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە