دیزاینەرێکی کورد دیزاین بۆ لەیدی گاگا دەکات

14-12-2022
پەسار فایەق
رێبەر عەزیز، دیزاینەری کورد
رێبەر عەزیز، دیزاینەری کورد
نیشانەکردن رێبەر عەزیز لەیدی گاگا بیۆنسێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێبەر عەزیز، دیزاینەرێکی کوردە و لە ئەڵمانیا دەژی و بە سەردان گەڕایەوە کوردستان و ماوەی دوو ساڵە کاری دیزایین دەکات، لەو ماوە کورتە دیزاینی بۆ ژمارەیەک ئەستێرەی جیهانی کردووە، لەوانە لەیدی گاگا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکییە کە گرنگییەکی زۆر بە بواری دیزایینی جلوبەرگ دەدات.
 
رێبەر عەزیز، براندی تایبەت بە خۆی هەیە و بەناوی 'عەزیـز'ـە و چاکەتێکی سووری بۆ لەیدی گاگا دیزاینکردووە و لۆگۆی براندەکەی لەسەرە و بەناوی ئەو تۆمارکراوە.
 
رێبەر عەزیز، بە رووداوی راگەیاند، جلێکی بۆ بیۆنسێ، گۆرانیبێژی جیهانی دیزاینکردووە و بڕیارە لە داهاتوودا بیپۆشێت. لەبارەی نرخی دیزاینەکەی بۆ بیۆنسی دەڵێت، نرخەکەی زۆرە و لە سەرووی دە هەزار دۆلارە.
 
گوتیشی، جگە لە دیزاینکردنی چاکەتە سوورەکە بۆ گاگا، بەهەمان ستایل دیزاینی بۆ گرووپە سەماکارەکەی گاگاش دیزاینی کردووە و بڕیارە لە ڤیدیۆکلیپێکیدا بکاربێن و لەیدی گاگا لە کۆنسێرتێکدا چاکەتەکەی پۆشیوە.
 
رێبەر عەزیز، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرەتا جلوبەرگی بۆ خۆی دیزاینکردووە و لە دوای بڵاوکردنەوەی دیزاینەکانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام، پەیوەندی پێوەکراوە دیزاین بۆ کەسایەتییە نێودارەکان بکات. گوتیشی، کۆمەڵە دیزاینێکی لە چەند وڵاتێک نمایشکراون و ئێستا لە ئەمریکا نمایش دەکرێت.
 
دۆجا کات، راپەرێکی ئەمریکییە و ئەو دیزاینەرە کوردە جلی بۆ دیزاینکردووە و بڵاوکراوەتەوە.
 
ئەو دیزاینەرە کوردە، دەڵێت، سەرەتا جلوبەرگی بۆ خۆی دیزاین کردووە و مامۆستایەکەی لە کۆلێژ داوای لێکردووە جلێک بۆ ئەو دیزاین بکات، بەڵام ئەو رازی نەبووە و گوتیشی، دیزاینەکانی بێ بەرامبەر بە کەسایەتییە نیودارەکان نادات، چونکە زۆر پێیەوە ماندوو دەبێت. 
 
رێبەر عەزیز، لە سلێمانی لە دایکبووە و لە 1996ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی و دەرچووی زانکۆی هونەری فاشنە لە شاری فۆرسهایم لە ئەڵمانیا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟