رووداو دیجیتاڵ
کاتێک دەڵێن تەمەن تەنیا ژمارەیە، ئەمە بۆ نیکۆڵ کیدمەن، ئەکتەری ئەمریکی - ئوسترالی و هاوشێوەکانی دروستە، چونکە جارێکی دیکە بە جوانی و سەرنجڕاکێشی خۆی، سەرنجی میدیاکان و ئامادەبووانی لەسەر فەرشی ئۆسکار راکێشا.
ئەو ئەکتەرە تەمەن 55 ساڵە، جلێکی رەشی نەخشێندراو بە گوڵی وردی سپیی یەک شانەی پۆشیبوو و لە دیزاینی ئارمانی بوو.
کیدمەن وەک زۆربەی چالاکییە هونەرییەکانی دیکە لەگەڵ هاوژینەکەی کیث ئۆربان ئامادەبوو.
کیدمەن کە بەر لە 20 ساڵ لە ئۆسکار ئامادەبوو و توانی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبێنێت، ئەمساڵیش وەک پێشکێشکاری راگەیاندنی خەلاتەکان ئامادەبوو.
نیکۆڵ کیدمەن، یەکێک لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە و براوەی خەڵاتی ئۆسکارە وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی، لە پاڵ فیلمە سینەماییەکانیدا، لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ژمارەیەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ