رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند نازدار جزیری، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'خۆشمدەوێی' بە شێوەزاری سۆرانی، بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی ئاراس گابایی و ئەفشین شوکرییە و ئاواز و ئەرێنجی لەلایەن ئەفشین شوکری کراوە، کاری میکس و ماسترینگیشی لەلایەن سیاماک فەقێ زادە ئەنجامدراوە.
ئەم بەرهەمە لە وێنەگرتن و دەرهێنانی ئەلند کابانە و دوێنی شەو لە کەناڵی تایبەتی نازدار جزیری لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
نازدار جزیری، لە 1987 لە جزیری باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە 1993 لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە ئەڵمانیا کردووە، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی 'هەی دنیایێ' بوو کە لە 12 گۆرانی پێکهاتووە.
جگە لە ئەلبوومی 'هەی دنیایێ'، سێ ئەلبوومی دیکەی ستۆدیۆی هەیە، بەناوەکانی 'کەیف و شاهی' لە 2017، 'لەیلۆ' و 'د تو وەرە' لە 2019.
دوایین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی 'تو جانێ لاوا' بوو کە لە 19-1-2021 لە کەناڵی ئەو هونەرمەندە لە یوتیوب بڵاوکرایەوە و زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەیە.
جگە لەم بەرهەمە، نازدار چەند بەرهەمێکی دیکەی بەشێوەی ئاکۆستیک بڵاوکردەوە، لەوانە 'هەویێ'، 'قەڵای چەمچەماڵ'، 'ھێشێم سەر تەیە' و 'بازی بێریان'، هەروەها گۆرانییەکی بە زمانی تورکی بەناوی 'Duygular Tavan' بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ