رووداو – AP
رێورەسمی دابەشکردنی 69-ەمین خولی خەڵاتەکانی بافتا بۆ ساڵی 2016، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە هۆڵی رۆیاڵ ئۆپێرا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەدەچێت و بەڕێوەبەرایەتی رێورەسمەکەش ناوی بەربژێرەکان بۆ وەرگرتنی خەڵات ئاشکرا دەکات.
بافتا، کورتکراوەی British Academy Film Awards-ە، بە مانای خەڵاتی ئەکادیمی بەریتانی بۆ فیلمی سینەمایی دێت، لە 14-ی شوباتی 2016، لە لەندەن بەڕێوەدەچێت بە گەورەترین خەڵاتی سینەمایی بەریتانی دادەنرێت، ناوی بەربژێرەکانی ساڵی 2016 لە رۆژی 8-ی ئەم مانگە لە رێورەسمێکی تایبەت لە لەندەن ئاشکرا کران.
بافتا،BAFTA خەڵاتەکانی ئەکادیمی بەریتانی بۆ فیلمی سینەمایی، یەکەمین خولی لە ساڵی 1949 بەڕێوەچووەو ماوەی 69 ساڵە بەردەوامی هەیە، گرنگترین خەڵات لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی باشترین فیلمی سینەماییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ