رووداو- ههولێر
داهاتی ٥ فیلمی بۆکس ئۆفیس لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 105 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە و فیلمی سینەمایی میشن ئیمپاسەبڵ بە کۆکردنەوەی55 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ریزبەندی یەکەمدایە.
میشن ئیمپاسەبڵ واته کارە مەحاڵەکە، فیلمێکی ئاکشنی 131 خولەکییە و بودجەی 150 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە بەرهەمهێنانی خەرجکراوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا داهاتی زیاتر لە 55 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی هەیە و فیلمەکە باس لە ئەنجامدانی کارێکی مەحاڵ دەکات، کاری دەرهێنهری کریستۆڤەر ئەنجامدراوە و ئەستێرەی جیهانی تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت.
فیلمی سینەمایی ڤەکەیشن، واتە پشوو فیلمێکی کۆمەڵایەتی کۆمیدییە و باس لە بەسەرهاتی خێزانێک دەکات کە لە پشووی خۆیان گەشت دەکەن، لە نێو فیلمەکەدا چەندین چیرۆکی سەرسورهێنەر روودەدەن، ئەم فیلمەش لە یەکەم هەفتەی نمایشی خۆیدا زیاتر لە14 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی داهاتی هەبووە.
فیلمی ئاکشنی ئانت مان، ماوەی 3 هەفتەیە لەسەر شاشەی سینەمایەو بە بودجەی 301 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەرهەمهێندراوە، کۆی گشتی داهاتەکەی 132 ملیۆن دۆلارە، تەنیا لەم هەفتەیە توانیویەتی نزیکەی 13 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی داهاتی هەبێت، فیلمەکەش باس لەو پاڵەوانە دەکات کە هەوڵی رزگارکردنی مرۆڤایەتی دەدات.
مێنیەنس، ئەو فیلمە ئەنیمەیشنەی تەنیا 74 ملیۆن دۆلار لە بەرهەمهێنانی خەرجکراوە، بەڵام لە ماوەی 4 هەفتەی نمایشی خۆیدا 28 ملیۆن دۆلاری هەبووە و لە ریزبەندی چوارەمی لیستی پڕ داهاتترین فیلمەکانی هەفتەی بۆکس ئۆفیسە.
ئادەم ساندلێر لە فیلمێکی خەیاڵی ئاکشندا بەناوی پیکسڵس رۆڵی سەرەکی هەیە، ئەم فیلمەش لە ریزبەندی پێنجەمی پڕ داهاتترینی هەفتەیە، لە ماوەی 2 هەفتەی نمایشی خۆیدا 45 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی و لەم هەفتەیەش زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ