فیلمەکەی تۆم کروز زۆرترین داهاتی بەدەستهێنا

05-08-2015
پەسار فایەق
رووداو
رووداو
نیشانەکردن تۆم کروز
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بەشی پێنجەمی زنجیرەفیلمی ئەکشن "ئەرکی مەحاڵ" کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، توانی لەم هەفتەیەدا زۆرترین داهات بەدەستبێنێت و لە پلەی یەکەمی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمەریکای باکووردایە.

ئەم فیلمە سینەماییە توانی لە ماوەی سێ رۆژدا، بڕی 56 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمەریکای باکووردا بەدەستبێنێت.

جگە لە کروز، هەریەک لە ریبیکا فیرجسۆن و جێرمی رینێر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و کریس مەکگوایەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

فیلمی کۆمێدی "فاکیشن" لە پلەی دووەمی لیستەکەدا هات و بڕی 14 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری وەک داهات بەدەستهێنا.

فیلمی سینەمایی "ئانت مان" کە بۆ ماوەی دوو هەفتەدا لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا بوو، لەم هەفتەیەدا بە کۆکردنەوەی 12 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار، لە پلەی سێیەمدا هات.

فیلمی کارتۆنی "مینیۆنس" لەم هەفتەیەدا بەهەمان شێوەی فیلمی "ئانت مان" نەیتوانی لە رێزبەندی خۆیدا بمێنێتەوە و بە کۆکردنەوەی 12 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار، لە پلەی سێیەمەوە بەرەو پلەی چوارەم دابەزی.

فیلمی سینەمایی کۆمێدی "پێکسڵس" بە کۆکردنەوەی 10 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، لە پلەی دووەمەوە بەرەو پلەی پێنجەم دابەزی.

هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی هۆلیوود، لەڕێگە فرۆشی بلیت لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمەریکا و کەنەدا، داهاتیان لە ئەمەریکای باکووردا ئاشکرا دەکرێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە