دیلان خۆشناو حەزی لە حەیرانە

03-09-2015
رێكەوت سەلام
رووداو
رووداو
نیشانەکردن دیلان خۆشناو
A+ A-

رووداو- هەولێر

دیلان بۆ یەکەمجار لەڕێگای رووداوەوە نوێترین بەرھەم و پرۆژەکانی خۆی ئاشکرا دەکات.


دیلان خۆشناو، کچە کوردێکی تەمەن 26 ساڵە و لە  خانەوادەیەکەی هونەریدا گەورە بووە و هەر لە منداڵیدا شەیدای گۆرانی گوتن بووە، لەڕێگەی بەرنامەی "زە ڤۆیس"ـی ئەڵمانییەوە ناسرا، هەرچەند نەیتوانی ببێتە براوەی بەرنامەکە، بەڵام هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی لە دنیای هونەردا بناسرێت.

دیلان خۆشناو ئەو کچە کوردەی بە دەنگە خۆشەکەی توانی سەرنجی ئەڵمانییەکان بۆ لای خۆی رابکێشێت، پرۆگرامی (زە ڤۆیس)-ی ئەڵمانی دەرگای بەناوبانگ بوونی بەسەر ئەو کچە تەمەن26 ساڵانە کردەوە، ھەرچەندە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بینێت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت" بەرنامەکە بووە وێستگەیەکی گرنگ لە ژیانیدا".
  
دیلان ھەر لە منداڵییەوە بە میوزیک و گۆرانی کوردی گۆشکراوە، چونکە لە بنەماڵەیەکی ھونەری گەورە بووە، جگە لە باوکی کە یەکێک بووە لە ژەنیارەکانی کوردستان، ھاوکات رزگار خۆشناوی مامیشی بە یەکێک لە باشترین میوزیک ژەنانی کوردستان ھەژماردەکرێت.
 
دیلان ھەمیشە شانازی  بە ھەولێر دەکات و  زۆر حەز بە گوتنی حەیرانی دەشتی ھەولێر دەکات، چونکە ھەر لە منداڵیەوە بە ھۆی ھاوکاری باوک و مامییەوە حەیرانی گوتووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە