رووداو- هەولێر
"پێشمەرگە بم" سروودێکی نوێیە و باس لە قارەمانیەتی پێشمەرگە دەکات و بە دەنگی بڵند ئیبراهیم، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئێران عیسمەت، کچە گۆرانیبێژ تۆمارکراوە، بەم دواییەش ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکرایەوە.
بڵند ئیبراهیم بە رووداوی راگەیاند " سروودی (پێشمەرگە بم) لە تێکستی سەلمان شێخ مەمییە و ئاوازی خۆیەتی و نۆبەدار ئیبراهم کاری میوزیک و میکسی بۆ کردووە".
ڤیدیۆ کلیپەکە لە دەرهێنانی حوسێن حەسەنە و دەزگای روانگە سپۆنسەریەتی، بەم دواییەش بڵاوکرایەوە.
دوای شەڕی چەکدارانی داعش زۆربەی هونەرمەندانی گۆرانیبێژ گۆرانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییان تۆمار و وێنەگرتووە، بەتایبەتیش لەبارەی پێشمەرگە، شنگال و کۆبانێ.
بڵند ئیبراهیم، کە خۆی خەڵکی شنگالە، ئەم سروودەی لە رۆژی 3ی ئاب، یادی کۆمەڵکوژییەکەی شنگال بۆ رووداو نارد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ