کولتوور
چادویک بۆسمان کە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین ئەکتەر لە درامای Ma Rainey's Black Bottom پێبەخشرا
رووداو دیجیتاڵ
بۆیەکەمجار لە مێژوودا رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، ئەوەش لە چوارچێوەی رێکاری تەندروستی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا. لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێک لە ئەکتەران جلوبەرگی تایبەتییان بۆ خۆیان ئامادەکردووە و لەکاتی بەشداری لە رێوڕەسمەکە پۆشییان.
78ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب لەلایەن تینا فی و ئامی پولەر بەڕێوەدەبرێت. لە دوای ساڵانی، 2013، 2014 و 2015، ئەمە چوارەم جارە ئەو دوو پێشکەشکارە رێوڕەسمەکە بەڕێوەدەبەن.
دوو پێشکەشکارەکە لە دوو شوێنی جیاواز راستەوخۆ بە ئۆنلاین لەسەر هێڵن، فی لە هۆڵی رەینبۆو لە نیویۆرک و پولەر لە بیڤەرلی هیڵس ناوی بەربژێران بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب دەخوێننەوە، پاڵێوراوانیش لە شوێنە جیاجیاکانی ئەمریکا و جیهان لەسەر هێڵ دەبن. بەشێک لە ئەکتەر، نووسەر و بەربژێرانیش لە هۆتێلی بیڤەرلی هیڵتۆن ئامادەبوون.
ئاهەنگی گۆڵدن گڵۆب لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان پەخشدەکرێت وەکو پێشتریش راگەیێندرابوو، ساچێل و جاکسن لی، کوڕانی تۆنیا لیویس، دەرهێنەر و خاوەنی سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب وەکو باڵیۆزانی رێوڕەسمەکە ئامادەبوون.
براوەکان بەمشێوەیەن:
- دانیاڵ کاڵویا، خەڵاتی باشترین نواندنی وەک ئەکتەری پاڵپشتیکار لە فیلمی Judas and the Black Messiah پێبەخشرا
- جۆن بۆیێگا، خەڵاتی باشترین نواندنی وەک ئەکتەری پاڵپشتیکار لە پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی پێبەخشرا. بۆیێگا لە زنجیرەی Small Axe رۆڵی بینیوە
- کاسرین ئۆهارا، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی پێبەخشرا. زنجیرەکە ناوی Schitt's Creekـە
- فیلم کارتۆنی Soul خەڵاتی باشترین فیلم کارتۆن (ئەنیمەیشن)ـی پێبەخشرا
- مارک رووفالۆ، خەڵاتی باشترین نواندی وەک ئەکتەر لە زنجیرە تەلەڤزیۆنیی دیاریکراو پێبەخشرا
- ئارۆن سۆرکین، خەڵاتی باشترین چیرۆکی بۆ فیلمی The Trial of the Chicago 7 پێبەخشرا
- خەڵاتی کارۆڵ بورنێت بەخشرایە نۆرمان لییەر، دەرهێنەر و نووسەر
- ئێما کۆرین، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی The Crown پێبەخشرا
- خەڵاتی باشترین گۆرانیی رەسەن بەخشرایە گۆرانیی "Io Sì (Seen)" لە فیلمی The Life Ahead
- هەر یەکە لە ترێنت رێزنۆر، ئەتیکەس رۆس و جۆن باتیستێ خەڵاتی باشترین رۆڵیان لە فیلم کارتۆنی Soul پێبەخشرا
- جاسۆن سودێیکیس، خەڵاتی باشترین نواندنی وەک ئەکتەر لە زنجیرە تەلەڤزیۆنیی Ted Lasso پێبەخشرا
- خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی - میوزیکی یان کۆمیدی بەخشرایە زنجیرەی Schitt's Creek
- رۆساموند پایک، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری بۆ فیلمی میوزیکی یان کۆمیدی بردەوە بە بەشداریکردنی لە فیلمی I Care a Lot
- جۆش ئۆکۆنەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ زنجیرە تەلەڤزیۆنی میوزیکی یان کۆمیدی بردەوە بە بەشداریکردنی لە زنجیرەی The Crown
دیمەنی راگەیاندنی ناوی براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 1, 2021
وێنە: NBCUniversal
لیستی ناوەکان لێرە ببینە: https://t.co/uo8rKDuq6Y pic.twitter.com/va93vYNf0t
- فیلمی Minari (USA) خەڵاتی باشترین فیلمی لەنێو ئەو فیلمانەدا پێبەخشرا کە بە زمانی بیانی بەرهەمهێندراون
- زنجیرەی The Crown خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی بردەوە
- جیلیان ئەندرسن خەڵاتی باشترین نواندنی ئەکتەری پاڵپشتیکاری لە زنجیرەی The Crown پێبەخشرا
- جەین فۆندا، ئەکتەر، نووسەر و چالاکڤان بووە براوەی خەڵاتی ئەمساڵی Cecil B. deMille Award. خەڵاتەکە بەشێکە لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب و وەکو شانازی دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی بەشداریی کارایان لە "بواری خۆشگوزەرانیدا" هەبووە
- جودی فۆستەر، خەڵاتی باشترین نواندنی وەک ئەکتەری پاڵپشتیکاری لە فیلمی The Mauritanian پێبەخشرا
- ئانیا تەیلەر جۆی، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری بۆ زنجیرە فیلمی دیاریکراو، زنجیرەی وێژەیی، وێنەی جووڵاو بۆ تەلەڤزیۆن بردەوە. بردنەوەی خەڵاتەکە بەهۆی رۆڵی لە درامای مێژوویی The Queen's Gambit بوو
- چادویک بۆسمان کە بە نەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن مانگی ئابی رابردوو کۆچی دواییکرد، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا بەهۆی بەشداریکردنی لە درامای Ma Rainey's Black Bottom
چادویک بۆسمان کە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین ئەکتەر لە درامای Ma Rainey's Black Bottom پێبەخشرا pic.twitter.com/NlfbNKANaC
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 1, 2021
- کلۆی ژاو، دەرهێنەری چینی، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێبەخشرا. ژاو کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی Nomadland کردبوو
- Borat Subsequent Moviefilm خەڵاتی باشترین فیلمی "میوزیکی یان کۆمیدی" بەدەستهێنا
- ساشا بارۆن کۆین، کە لە رۆڵی بۆرات دەبینێت لە فیلمی Borat Subsequent Moviefilm خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا
- ئەندرا دەی خەڵاتی باشترین نواندنی وەک خانمە ئەکتەر لە فیلمی درامایی بەدەستهێنا بە بەشداریکردنی لە درامای The United States Vs. Billie Holiday
- درامای Nomadland خەڵاتی باشترین درامای بەدەستهێنا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ