لە چین پێشبڕکێیەکی پەیکەرە سەهۆڵییەکان بەڕێوەدەچێت

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
پەیکەری "هۆنراوەی سەر سنوور" لە پێشبڕکێیەکەدا
پەیکەری "هۆنراوەی سەر سنوور" لە پێشبڕکێیەکەدا
نیشانەکردن پەیکەرە سەهۆڵییەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری هاربینی باکووری رۆژئاوای چین، پێشبڕکێی پەیکەرە سەهۆڵییەکان بەڕێوەدەچێت و چەندین پەیکەری ناوازە لەلایەن پەیکەرسازی بە ئەزموون دروست دەکرێن.
 
دروستکردنی پەیکەرە سەهۆڵییەکان، بە دیارترین رووداوی زستانەی ئەو شارە دەناسرێت، بەهۆیەوە گەشتیاران روو لە شارەکە دەکەن.
 
پەیکەرەکان لە جەنجاڵترین شوێنەکانی شارەکە دادەنرێن، لەوانەش لە شەقامی سەرەکی و باخچەی نێوەڕاستی شار.
 
بە دەیان پەیکەرسازی چینی و جیهانی لە باخچەی چاولین پەیکەرەکان دروست دەکەن، بە ئومێدی ئەوەی ببن بە براوەی پێشبڕکێیەکە کە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
یەکێک لە پەیکەرەکان بەناوی "هۆنراوەی سەر سنوور"ـە و بیرۆکەکەی لە هۆنراوەیەکی کۆنی چینی وەرگیراوە و لەبارەی پاراستنی سنووری وڵاتەکەیە لە باکوورەوە. 
 
پەیکەرەکە شێوەی سنووری باکووری چین و گورگێک لە خۆدەگرێت کە لە ماوەی سێ کاژێردا لەلایەن هو جوانجکینگ و تیمەکەی دروستکراوە و قەبارەکەی دوو مەتر بە دوو مەترە.
 
بەشێک لە پەیکەرەکان شێوەی دڕنەدەکانە کە لە ئەفسانەکانی چین رەنگیانداوەتەوە.
 
بە گوتەی رێکخەرانی پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکە کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، سەت پەیکەرساز بەشدارن و 25 پەیکەر بەرهەمدێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە