دوای دوو رۆژ لە دابەزین، نرخی زێڕ بەرزبووەوە

24-04-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی دوێنێ بۆ نزمترین ئاستی یەک هەفتەی رابردوو دابەزی، ئەمڕۆ نرخی زێڕ زیاتر لە 1٪ بەرزبووەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 35 دۆلار بەرزبووەوە و بە 3 هەزار و 321 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتبووە ئاستی 3 هەزار و 500 دۆلار، بەڵام بۆ رۆژی دواتر، واتە دوێنێ چوارشەممە، بۆ خوار 3 هەزار و 300 دۆلار دابەزی. 
 
کایل رۆدا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان لە دامەزراوەی Capital.com دەڵێت، "ئەو جۆرە ناجێگیرییەی ئەم هەفتەیە لە بازاڕی زێڕدا دەبینرێت، هۆکارەکەی مەترسییەکان و تەکنیکین، بەڵام هێشتا زێڕ لە پێگەیەکی بەهێزدایە، بۆیە کڕیاران لە کاتی دابەزینەکەی دوو رۆژی رابردوودا دەستیان بە کڕین کردووە".
 
ئاماژە ئەرێنییەکانی ئەگەری ساردبوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین و دانوستاندن، هۆکاری سەرەکیی دابەزینەکەی دوو رۆژی رابردووی نرخی زێڕن.
 
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیازی وایە پێناسی گومرگی لەسەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل هەڵبگرێت، ئەوەش دوای هەوڵ و لۆبییەکی زۆری بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی ئەو بوارە لە هەفتەکانی دواییدا.
 
کایل رۆدا دەڵێت، "تاوەکو ئەو کاتەی ئیدارەی ترەمپ لە سیاسەتە بازرگانییەکەی دەست هەڵنەگرێت، پێشبینیمان وایە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە دەبێت".
 
سندووقی نێودەوڵەتیی دراویش رایگەیاند، پێناسە گومرگییەکان گەشەی ئابووریی جیهان کەمدەکەنەوە و قەرزەکان زیاد دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگری هەناردە و هاوردەکردنی کاڵا.

هەولێر و بەغدا لەبارەی هاوردە و هەناردەکردنی کاڵا رێککەوتن

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئایار، د. عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە بەرنامەی (هێشتا ماویەتی)ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە هێڤیدار ئەحمەد پێشکێشی دەکات رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی نێوان تیمی تەکنیکیی دەروازە سنوورییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن کرا، کە لە رێگەیەوە دەرگە بۆ هەناردەکردنی کاڵاکان دەکاتەوە."