ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: تاوەکو سەری مانگ 618 ملیارەکە دەنێردرێت

23-02-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تاوەکو سەرەتای مانگی ئادار، بەغدا 618 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
 
هەینی، 23-02-2024، جەمال کۆچەر، ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گوتوویەتی تاوەکو جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی، مانگانە 618 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین.
 
جەمال کۆچەر گوتی، "ئەوەی بەغدا بڕیاری لەسەر داوە مانگانە بینێرێت، بودجەیە نەک مووچە، واتە لە 12.67ی بودجەی کردەییە."
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، "ئەو بڕە پارەیە، لە 25 تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو، دەنێردرێت."
 
ئەگەر بێت و 1ـی ئادار 618 ملیار دینارەکە بگات، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
 
سێشەممە، 20-02-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، ئەمە پشکێکی فیدراڵییە".
 
رۆژی 14-1-2024، دوای سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2024ـدا.
 
رۆژی 1ی شوباتی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق 618 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان كرد. دواتر لە ماوەی هەفتەیەک مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشکرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە