نەتەوە یەکگرتووەکان: هەناردەی دانەوێڵە لە رێگەی دەریای رەشەوە کەمبووەتەوە

21-06-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، هەناردەی خۆراک و دانەوێڵە لە مانگی رابردوودا لە رێگەی دەریای رەشەوە بۆ 1.3 ملیۆن تۆن دابەزیوە، ئەوەش نزمترین ئاستە لەدوای رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لە کۆتاییەکانی تەممووزی پار.
 
فەرحان حەق، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە 20.6.2023 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان "نائومێدە" لە خاوبوونەوەی پرۆسەی پشکنین و بەڕێکردنی کەشتییەکانی دانەوێڵە لە بەندەری یوژنی-پیڤدێنی لە چوارچێوەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە.
 
ئەو گوتەبێژە دەڵێت، "ئەمە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی جووڵەی هاتووچۆی کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئۆکراینا، ئەوەش هەناردەی خۆراکی بۆ بازاڕەکانی جیهان کەمکردووە."
 
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە رووسیا و ئۆکراینا کرد، هەوڵەکانیان زیاتر بکەن و ئەوەی لەتوانایاندا هەیە بیکەن تاوەکو دەستبەری بەردەوامیی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە بکەن کە 17ـی مانگی داهاتوو بەسەردەچێت.
 
حەق دەڵێت، "ئێستا درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە زۆر گرنگە کە دروێنەی دانەوێڵە لە ئۆکراینا و رووسیا دەستپێدەکات."
 
رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لە 22ـی تەمووزی ساڵی رابردوو لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا بە نێوەندگیریی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیستەنبووڵ واژۆکرا و ماوەکەی چوار مانگ بوو. تاوەکو ئێستا سێ جار رێککەوتنە درێژکراوەتەوە؛ دوایین جار 17ـی مانگی رابردوو درێژکرایەوە.
 
رووسیا بەردەوام رەخنە لە رێککەوتنەکە دەگرێت و دەڵێت، هەناردەی خۆراک و پەینی کیمیایی وڵاتەکە بەپێی رێککەوتنەکە هەناردە ناکرێت و هێشتا کاریگەریی سزا سەپێندراوەکانی رۆژئاوای لەسەرە. هەروەها داوا دەکات بانکی کشتوکاڵیی وڵاتەکە بخرێتە نێو سیستمی سویفتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.