وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی نوێی مووچەی راگەیاند

20-07-2016
ئاسۆ سەراوی
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی نوێی مووچەی راگەیاند و بەپێی خشتەكە رۆژی 24-7-2016 دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 20-7-2016 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران راگەیاند.

خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری:
 
1. رۆژی یەكشەممە بەرواری 24-7-2016 ، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2. رۆژی دووشەممە بەرواری 25-7-2016 ، مووچەی یەكەی (70و 80) لە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

3. رۆژی سێشەممە بەرواری 26-7-2016 ، مووچەی فەرماندەی هێزی زێرەڤانی و هێزی پۆلیسی ئامادە دابەش دەكرێت.

4. رۆژی چوارشەممە بەرواری 27-7-2016 ، مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

5. رۆژی پێنجشەممە بەرواری 28-7-2016، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە