هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 800دیناری دەکرێت

16-06-2022
سیروان عەباس
نیشانەکردن بەنزینی 800 دیناری
A+ A-

رووداو - هەولێر 

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سبەی هەینی دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 800 دیناری دەکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16.6.2022 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی هەینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 800 دیناری دەکرێت و، گوتی: "لە قۆناخی یەکەمدا بەنزینەکە بە تاکسی، پاس و ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوەی گشتیی دەدرێت".
 
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات، دابەشکردنەکەش بە گوێرەی ئەو بڕە دەبێت کە بۆ سلێمانی دەنێردرێت و لە قۆناخی دواتریشدا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەدرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 15-6-2022، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین و رێگەگرتن لە گرانبوونی زیاتری، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو: "حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتیی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كارئاسانی پێشكێش بە هەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالیتیی بەنزین و تەندروستیی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت، هاووڵاتییانیش دڵنیادەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممەش وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: "ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە