دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئەلیکترۆنی

09-05-2017
ئەلەند مەحوی
نیشانەکردن دەروازە سنوورییەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەک بەشێک لە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان، رۆژی سێشەممە 9-5-2017، دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دەکرێتە ئەلیکترۆنی، پێشتریش دوو دەروازەی دیکە بەو سیستەمە بەسترابوونەوە.

عەبدولقادر عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەوڵدەدەین تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم دەروازەکان بکەینە ئەلیکترۆنی، تائێستاش دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخ بەو سیستەمە بەستراونەتەوە، ئەمڕۆش دەروازەی پەروێزخان دەکرێتە ئەلیکترۆنی".

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەو سیستمە بۆ بەستنەوەی دەروازەکانە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ لە وەزارەتی دارایی، بەمەبەستی چاودێریکردنی جووڵەی بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان.

لە هەرێمی کوردستان جگە لە فڕۆکەخانە  نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، 5 دەروازەی سنووری هەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016 وە، وەک بەشێک لە پڕۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی حکومەت کار بۆ بەئەلیکترۆنیکردنیان دەکات.

پێداچوونەوە : دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە