نرخی تمەن بەشێوەیەکی دراماتیکی و زیاتر لە 5٪ بەرزبووەوە

08-04-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی تمەن نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرامبەر بە دۆلار 5.4٪ بەرزبووەوە. نرخی هەر دۆلارێک لە 105 هەزار و 800 تمەنەوە بووە 100 هەزار و 250 تمەن.
 
دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئەمریکا و ئێران، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی تمەنە. ئەوەش دوای راگەیاندنی کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.
 
ئێوارەی دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند "ئێمە، مامەڵە لەگەڵ ئێرانییەکان دەکەین، رۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورەمان هەیە و ئێمە راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکەین." 
 
میدیای ئێرانی دەڵێت، شەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە رێگەی نێوەندگیرانەوە، گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر بە نزیکەی 10 ملیۆن تمەنە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە