عێراق پێنجەم گەورەترین هاوردەکاری برنجە لە جیهاندا

07-05-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا دەڵێت، عێراق پێنجەم گەورەترین هاوردەکاری برنجە لەسەر ئاستی جیهان، کە هاوردەی ساڵانەی زیاتر لە دوو ملیۆن تۆنە.
 
ناوەندی توێژینەوەی ئابووری لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا رایگەیاند، لە وەرزی بەبازاڕکردنی برنجی 2023 - 2024، فیلیپین گەورەترین هاوردەکاری برنج بووە لە جیهاندا.
 
ناوەندەکە دەڵێت، فیلیپین 8%ی هاوردەکراوی برنجە لەسەر ئاستی جیهان. لەدوای ئەویش، هەریەک لە ئیندۆنیزیا، ڤێتنام، یەکێتیی ئەورووپا، عێراق، نێجیریا و چین یەک بەدوای یەک لە پلەکانی دووەم تاوەکو حەوتەم دێن.
 
ئەو ناوەندە باس لەوەش دەکات، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم ساڵیش فیلیپین وەکو گەورەترین هاوردەکاری برنج بمێنێتەوە و 3.8 ملیۆن تۆن هاوردە بکات.
 
بەپێی راپۆرتەکە، لەو ساڵەدا 40%ی برنجی هەناردەکراو لەلایەن هیندستانەوە بووە؛ دوای ئەویش تایلاند دێت.
 
بەپێی راپۆرتەکە، لە ساڵی رابردوودا عێراق زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن برنجی هاوردە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.