محەممەد رەحمان
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 90 دۆلار دابەزی. نرخی مسقاڵێک زێڕیش ئەمڕۆ 15 هەزار دینار دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی زێڕ 90 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی. ئێستا ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 655 دۆلارە.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە، بەوپێیەی وادەکات نرخەکەی گرانتر بێت بۆ هەڵگری دراوەکانی دیکە. ئەمە نزمترین ئاستی نرخی زێڕە لە سێ هەفتەی رابردوودا.
هەر بەهۆی دابەزینی نرخی ئۆنسەی زێڕ، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش 15 هەزار دینار دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەندیکای زێڕینگران نرخی فرۆشتنی زێڕی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 493 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 575 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 603 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 657 هەزار دینار
بۆچی دابەزی؟
بەهۆی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوە جیهانییەکان گەیشتە بەرزترین ئاستی 4 مانگی رابردوو.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە کاتی ئاساییدا وا دەکات نرخی زێڕ، پشکی کۆمپانیاکان و دراوەکانی دیکە دابەزن.
پێنوێنیی نرخی دۆلار کە بەرامبەر 6 دراوی جیهانی دەپێورێت، نزیکەی 2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 105.36 خاڵ.
ترسێکی دیکە کە نرخی دۆلاری بەرزکردەوە، ترسی بازرگانانە لەوەی ترەمپ باجی گومرگەکان زیادبکات لەسەر وڵاتانی دیکە، ئەوەش بەتایبەتی وەبەرهێنەرانی هەڵگری دراوەکانی دیکەی جگە لە دۆلاری نیگەرانکردووە، چونکە وا دەکات رێژەی سوود بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ئاستێکی بەرزدا بهێڵدرێتەوە.
ئۆلێ هانسن، بەرپرسی ستراتیژییەتی کاڵا لە بانکی ساکسۆ دەڵێت: "زێڕ لە نێوان مەترسی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و زیادکردنی پێناسە گومرگییەکان گیری خواردووە کە رەنگە ببنە هۆی ئەوەی رێژەی سوود خاوتر لەوەی پێشبینی دەکرێت کەمبکرێتەوە.
زێڕ بە پەناگەیەکی سەلامەت بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان دادەنرێت، بەڵام بەرزیی رێژەی سوود خواست لەسەر زێڕ کەمدەکاتەوە.
لە سەردەمی خولی پێشووی سەرۆکایەتیی ترەمپدا نرخی زێڕ 54٪ بەرزببووەوە. ئێستا بازرگانان چاوەڕوانی سیاسەتی ئەو سەرۆکە نوێیەن.
هەرچەندە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپەوە بووە، بەڵام لە کورتخایەن و درێژخایەندا بردەنەوەی دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستدەکات.
ئێستا بازرگانان چاوەڕوانی سبەی دەکەن کە رووداوێکی دیکەی هەستیار بەڕێوەیە.
سبەی کاژێر 10:00ـی شەو بە کاتی هەولێر، لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی سەر بە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڕیاری خۆی لەبارەی رێژەی سوودی بانکی ئاشکرا دەکات. زۆرینەی پێشبینییەکان ئەوەن کە بانکەکە رێژەی سوود 0.25٪ کەم دەکاتەوە.
کاژێر 10:30ـیش جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، باس لە نوێترین پێشبینییەکان و ئەگەرەکانی کەمکردنەوەی سوود لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا دەکات.
دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا بەڕێژەیەک کە زیاتر بێت لە ئاستی چاوەڕوانی بازاڕەکان، دەبێتە هۆکار بۆ پاشەکشەی بەهای دۆلار و نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە.
رۆژی چوارشەممە 18-9-2024، لیژنەی بازاڕی کراوەی سەر بە بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆبووەوە و بڕیاریدا رێژەی سوود 0.50٪ کەمبکاتەوە.
بەو پێیە، رێژەی سوود لە ئەمریکا لە 5.50٪ بۆ 5.00٪ کەمکرایەوە. لەدوای ئاداری 2020ـەوە، یەکەمجارە بانکەکە رێژەی سوود کەمبکاتەوە.
ئەوکاتە، نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بەرزبووەوە بۆ 2
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ