مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە 600 هەزار دینار نزیکدەبێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.
 
بەپێی سەندیکای زێڕینگران، ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێر بەم شێوەیەیە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24=675,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22=618,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21=590,000
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18=505,000
 
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخەکەیە لە مێژوودا.
 
دانا وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە رووداوی گوت، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەکە، دابەزینی بەهای دینارە بەرامبەر بە دۆلار.
 
لەدوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە دابەزین بووە. ئەمڕۆش 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 650 دینار.
 
ئەو شارەزایە دەڵێت، ئەگەر دینار هێندە دانەبەزیبا، ئێستا نرخی ئاسایی هەر مسقاڵێک زێڕ 7 هەزار دینار کەمتر دەبوو لە ئێستا.
 
لەبارەی ئۆنسەی زێڕیشەوە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە بەرەبەیانیی شەممە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2 هەزار و 651 دۆلار بووە.
 
دانا وەرتی دەڵێت، دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند لە مانگی رابردوودا دامەزراندن لە کەرتی تایبەت لە 140 هەزارەوە بۆ 254 هەزار کەس زیادبووە، دەبوو نرخی ئۆنسەی زێڕ زیاتر دابەزێت، بەڵام گرژییەکان ئەو دابەزینەیان سنووردار کرد.
 
گۆڕانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە دوو هۆکار، نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی نێوخۆ. هاوتەریب لەگەڵ نرخی ئۆنسە لە لایەک و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات.
 
بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ، وەک ئێستا هەیە، دەبێت نرخی ئۆنسە بەرزبێتەوە و دیناریش بەرامبەر دۆلار دابەزێت. بۆ دابەزینیشی دەبێت نرخی ئۆنسەی زێڕ دابەزێت و دیناریش بەرزببێتەوە.
 
لە 4ـی مانگی تەممووزەوە نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 نەهاتووەتە خوار 500 هەزار دینار.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلار و دینار و تمەن

بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار لە 154 هەزار دینار نزیک دەبێتەوە

بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی. ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیک بووەتەوە لە 154 هەزار دینار. زیاتر لە 6 ملیۆن تمەنیش بەرامبەر بە 100 دۆلارە.