ماستەرکارد پارەدانی لە رێگەی دراوە دیجیتاڵییەکان راگەیاند

06-09-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ماستەرکارد لە رێگەی کارتێکی نوێوە رێگە بە بەکارهێنانی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکان دەدات.
 
بڕیارەکەی ماستەرکارد لە چوارچێوەی هاوبەشییەکە لەگەڵ کۆمپانیای مێرکوریۆ بۆ خزمەتگوزاریی دارایی و وڵاتانی ئەورووپا دەگرێتەوە.
 
بڕیارەکە ئەو کەس و لایەنانە کە واڵێت [جزدانی ئەلیکترۆنیی] تایبەتیان هەیە. ئەوانە ناگرێتەوە کە واڵێتەکانیان لەژێر دەسەڵاتێکی ناوەندیی و لایەنی سێیەمدایە.
 
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ماستەرکارد کارتێکی پارەدانی نوێ دروست دەکات. بەکارهێنەر لە رێگەیەوە دەتوانێت راستەوخۆ دراوە دیجیتاڵییەکانی بۆ پارەدان بەکاربهێنێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە پارەی کاخەز بیگۆڕێتەوە.
 
پێشتر لە مانگی ئایاری ئەم ساڵیشدا ماستەرکارد پرۆگرامی 'ماستەرکارد کریپتۆ کریدێنشیاڵ'ـی راگەیاند کە رێگەی بە ناردن و وەرگرتنی دراوە دیجیتاڵی دەدا.
 
کریستیان راو، جێگری بەڕێوەبەری بەشی دراوە دیجیتاڵییەکان و خزمەتگوزاریی دارایی دیجیتاڵی لە ماستەرکارد دەڵێت، مەبەست لە هاوبەشییەکەیان نەهێشتنی بەربەستەکانە لە نێوان پارەدان لە رێگەی 'بلۆکچەین'ـی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵی و پارەدانی ئاسایی بە کاخەز.
 
راو گوتیشی: "لە هەر شوێنێک ماستەرکارد قبووڵ بکرێت، رێگەچارەیەکی ئاسان، متمانەپێکراو و پارێزراو بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دابین دەکەین کە دەیانەوێت سەروەت و سامانە دیجیتاڵییەکانیان خەرج بکەن".
 
راج دامۆداران، بەڕێوەبەری بەشی بلۆکچەین لە ماستەرکارد دەڵێت، پشتیوانیکردنی واڵێتە تایبەتەکان ئەو رێوشوێنە ئاڵۆزانە ناهێڵێت، کە لە پلاتفۆڕمە ناوەندییەکان هەیە بۆ کڕین و فرۆشتنی دراوە دیجیتاڵییەکان هەیە.
 
بەکارهێنەرانی دراوە دیجیتاڵییەکان زیاتر خوازیارن لە رێگەی ئەو پلاتفۆڕمانەوە مامەڵە بکەن، کە ناوەندی نین، چونکە دەسەڵاتی تەواویان بەسەر دراوەکانیاندا هەیە و راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی بەرامبەر مامەڵە دەکەن. بەپێچەوانەی ناوەندییەکان، کە لایەنێکی سێیەم سەرپەرشتیی دەکات.
 
بۆچی ماستەرکارد پشتیوانیی دراوە دیجیتاڵییەکان دەکات؟
 
ماستەرکارد لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچە بەکاردەهێنرێت. بەوپێیەی پارەدان یەکێکە لە بەکارهێنان و سوودەکانی دراوە دیجیتاڵییەکان، ماستەرکارد دەیەوێت سوود لە فراوانبوونیان ببینێت.
 
لە شوباتی ساڵی 2021ـدا ماستەرکارد بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ دراوە دیجیتاڵییەکان راگەیاند. لەوکاتەشەوە هاوبەشیی لەگەڵ زۆر لە دامەزراوەکانی ئەو بوارە راگەیاندووە؛ دیارترینیشیان 'کۆینبەیس'ـە کە گەورەترین پلاتفۆڕمی دراوە دیجیتاڵییەکانە لە ئەمریکا.
 
ماستەرکارد، گەورە کۆمپانیای ئەمریکی-نێودەوڵەتیی بواری پارەدانە لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنی و لە ساڵی 1966 دامەزراوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خشڵی زێڕی نمایشکراو لە دووکانێکی زێڕنگری لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق دەیەوێت کۆنترۆڵی هاوردەکردنی زێڕی هەرێمی کوردستان بکات

حکومەتی عێراق دەیەوێت کۆنترۆڵ و سەرپەرشتیی هاوردەکردنی زێڕی هەرێمی کوردستان بکات. ناوەندی پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکاتەوە و بەنیازیشە هەمان ناوەند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش بکاتەوە.