هەڵبژاردنی بەریتانیا؛ بۆچی بازاڕەکان دەخوازن پارێزگارەکان زۆرینەبن

04-06-2017
محەممەد شێخ فاتیح
 ترس هەیە پارێزگاران یان کرێکاران زۆرینەی پەرلەمان بەدەستنێنن
ترس هەیە پارێزگاران یان کرێکاران زۆرینەی پەرلەمان بەدەستنێنن
نیشانەکردن بەریتانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لەگەڵ نزیکبوونەوی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا، تادێت کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان و سێکتەرە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە زیاتر دەبێ. 

سەرکەوتنی هەریەک لە پارتەکانی پارێزگاران و کرێکاران، هاوسەنگییەکی جیاواز بۆ ئابووری ئەو وڵاتە دروستدەکەن. 

شارەزایانی ئابووری ئەو وڵاتە مەترسیی ئەوەیان هەیە هیچ کام لەو دوو هێزە نەتوانن زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبێنن، بەمەش پەرلەمانێکی هەڵواسراویان دەبێت و زۆربەی ئیشوکار و بڕیارەکان پەکیان دەکەوێت و بەڕێناکرێن.

هاوکات سەرکەوتنی پارتی پارێزگاران و بەدەستهێنانی زۆرینەی رەها، پرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا  لە یەکێتی ئەوروپا خێراتر دەکات و بەهای پاوەند لە هەر هەڕەشەیەک دەپارێزێت.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە