10 ملیاردێری یەکەمی جیهان لە یەک رۆژدا زیاتر لە 67 ملیار دۆلاریان لەدەستداوە

04-02-2022
پەیڕەو سەڵاح
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ملیاردێرەکانی جیهان رۆژانە ملیاران دۆلار پەیدا دەکەن، بەڵام ملیاران دۆلاریش لەدەستدەدەن، ئاماری رۆژانە و ساڵانەی ملیاردێرەکان ئاماژە بە لەدەستدانی ملیاران دۆلار دەکەن، بە شێوەیەک لە 10 ملیاردێری یەکەمی جیهان تەنیا یەکێکیان بەهای ساڵانەی پشکەکانی بەرزبووەتەوە و ئەوانی دیکەش سەرجەمیان بەهای ساڵانە و رۆژانەی پشکەکانیان لەدەستداوە، خاوەنی فەیسبووکیش زیانمەندترینیانە.
 
بەپێی ئاماری پێگە ئابوورییەکانی جیهان، 10 ملیاردێری یەکەمی جیهان لە ماوەی رۆژێکدا 67.3 ملیار دۆلار و لە ماوەی ساڵێکدا 145.45 ملیار دۆلاریان لەدەستداوە.
 
لەنێو 10 ملیاردێری یەکەمی جیهاندا مارک زوکەربێرگ پلەی دەیەمی گرتووە، بەڵام لەڕووی لەدەستدانی ساڵانەی سامانەوە ئیلۆن مەسک پلەی یەکەمی گرتووە و بەپێی ئامارەکان لە ساڵی رابردوودا 39.3 ملیار دۆلاری لەدەستداوە، لەڕووی لەدەستدانی رۆژانەی سامانیشەوە مارک زوکەربێرگ پلەی یەکەمی گرتووە و تەنیا رۆژی رابردوو 31 ملیار دۆلاری لەدەستداوە. ئەوەش لە کاتێکدایە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای مێتا خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هەروەها ژمارەی بەکاربەرانی فەیسبووکیش کەمیکردووە.
 
هەر لەنێو 10 ملیاردێری یەکەمی جیهاندا لاری ئیلیسۆن کەمترین زیانی رۆژانە و لاری پەیج کەمترین زیانی ساڵانەیان کردووە، بەشێوەیەک رۆژی رابردوو لاری ئیلیسۆن 799 ملیۆن دۆلاری لەدەستداوە و لە ساڵی رابردووشدا لاری پەیج 1.88 ملیار دۆلاری لەدەستداوە.
 
ریزبەندیی 10 ملیاردێری جیهان و لەدەستدانی ساڵانە و رۆژانەی سامانەکانیان بە ژمارە:
 
1- ئیلۆن مەسک
سەروەتەکەی: 231 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 39.3 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 3.44 ملیار دۆلار

2- بێرنارد ئاڕنۆڵت
سەروەتەکەی: 167 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 10.5 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 4.09 ملیار دۆلار

3- جێف بێزۆس
سەروەتەکەی: 164 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 28.4 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 11.9 ملیار دۆلار

4- بیڵ گەیتس
سەروەتەکەی: 129 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 9.11 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 2.41 ملیار دۆلار

5- لاری پەیج
سەروەتەکەی: 127 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 1.88 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 4.09 ملیار دۆلار

6- سێرگی برین
سەروەتەکەی: 122 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 1.91 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 3.93 ملیار دۆلار

7- وارێن بەفێت
سەروەتەکەی: 114 ملیار دۆلار
قازانجی ساڵانەی: 5.12 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 1.67 ملیار دۆلار

8- ستیڤ بالمەر
سەروەتەکەی: 108 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 11.5 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 3.97 ملیار دۆلار

9- لاری ئیلیسۆن
سەروەتەکەی: 100 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 6.95 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو 799 ملیۆن دۆلار

10- مارک زوکەربێرگ
سەروەتەکەی: 89.6 ملیار دۆلار
زیانی ساڵانەی: 35.9 ملیار دۆلار
زیانی رۆژی رابردوو: 31 ملیار دۆلار
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە