نرخی زێڕ داڕما؛ گەیشتە کەمترین ئاستی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوو

03-10-2023
نیشانەکردن زێڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا زێڕ بە سامانێکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان هەژماردەکرێت، بەتایبەتی لەو کاتانەی دۆخی ئابووری بە هەوراز و نشیودا تێدەپەڕێت و بەو هۆیەشەوە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئاراستەی ئێستا بازاڕی زێڕ، بەپێچەوانەی ئەو بنەمایە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
 
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ (سێشەممە، 3-10-2023) دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بۆ خوارەوەی 1820 دۆلار دابەزی، بۆ چەند کاژێرێکیش لە نزیکەی 1815 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەم ئاستە، بە کەمترین ئاستی نرخی زێڕ لە ماوەی 7 مانگی رابردوو هەژمار دەکرێت. بەتەنیا لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی زێڕ بەڕێژەی 6٪ و لە هەفتەی رابردووشدا بەڕێژەی 4٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەردەوامیی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا و بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی زێڕ هەژماردەکرێن.
 
سونێل کۆمار، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری دێگزیت لەو بارەیەوە رایگەیاند "هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی زێر نەیتوانیوە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و رۆژی دووشەممە 21 دۆلار دابەزیوە، ئەمڕۆش بەردەوام بووە لە دابەزینەکانی."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت ئەگەر هیچ پاشەکشەیەک لە بەهای دۆلار روونەدات، نرخی زێڕ بە ئەگەری زۆرەوە تاوەکو 1808 دۆلاریش دادەبەزێت، بەڵام لەوە بەدواوە دەتوانێت ئاراستەی بەرزبوونەوە دەستپێبکات و لەرووی تەکنیکیەوە ئاستی 1850 دۆلاری خۆی بەدەستبهێنێتەوە.
 
میشێل باومان، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا شەوی رابردوو رایگەیاند لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکی ناوەندیدا ئەو پاڵپشتی لە بەرزکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی دەکات، ئەگەر داتاکانی پەیوەست بە هەڵاوسان پاشەکشە نەکەن.
 
لێدوانەکانی باومان هێزێکی زیاتریان دا بە بەهای دۆلار و پێنوێنی دۆلاری بەرزکردەوە بۆ ئاستی 106.87 کە بەرزترین ئاستییەتی لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵی رابردوودا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.