بنەمای دروستبوونی حکومەتی سووریا و ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکان
گەورەترین و بگرە سەخترین ئاڵنگاری و کۆسپ لە رێگەی وەزارەتی بەرگریی سووریا بۆ دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانیی بەهێز، توانای پاراستنی وڵاتی هەبێت، ئیسرائیلە.
گەورەترین و بگرە سەخترین ئاڵنگاری و کۆسپ لە رێگەی وەزارەتی بەرگریی سووریا بۆ دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانیی بەهێز، توانای پاراستنی وڵاتی هەبێت، ئیسرائیلە.
ناونان و پێدانی شووناسی بەعیسزم بە یاخیبووان و سەندنەوەی هەموو رەوایەتیێک لێیان بەو بیانووەوە، هەڵەیەکی دیکەیە، ئەوە گوتاری سەرانی شیعەکانی عێراقمان دەخاتەوە یاد، کە هەر دەنگێکی ناڕازی لە هەر جێگەیەکی وڵات بەرزدەبووەوە، بێ بیرکردنەوە دەیانگوت ئەوانە بەعسییەکانن و دەیانەوێ رێگە لە دورستبوونی عێراقی نوێ بگرن
ئەوەی چاوەڕێ دەکرا لە کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا، بە دیدی من ئەنجامە کۆتاییەکەی بریتی بوو لە "تفویض" سەرپشککردنی شەرع بۆ (پێکهێنانی ئەنجوومەنی راوێژکاریی شوێنگرەوەی پەرلەمان لە رێگەی دانانەوە نەک هەڵبژاردن، دەسەڵاتی دەرکردنی یاسا-بڕیار-راگەیاندن-هێزی دەستووریی هەبێت، سەرلەنوێ داڕشتنەوەی دەزگای دادوەری) لەو رێگایانەشەوە، دیاریکردنی سیستمی فەرمانڕەوایی و یاسای هەڵبژاردن، پێکهێنانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، بە دەستەواژەیەکی دیکە، داڕشتنەوەی سیاسی و یاسایی سووریا بە شێوەیەکی تەواو جیاواز لە 50 ساڵی رابردوو دا.