مەنگوڕی (1910-1988) یەکێک لەو رووناکبیرانەی لەسەر نووسین دادگاییکراوە و یەکەم کتێبی "هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن" لە 1938دا قەدەخەکراوە. لەسەر بیرکردنەوە و راوبۆچوونی ئازاد لە سەردەمی "شێخ مەحموود"دا دووچاری گێرە و کێشە بووە.
سەرەتاکانی سەدەی رابردوو دەستپێکی بەئاگاهاتنەوە و خۆناسینی رووناکبیر و دەستەبژێری کوردە. بەتایبەت سەروەختی داڕمانی "خەلافەی عوسمانی'"دەیان، ئەگەر نەڵێن سەتان، کورد لە سوپا و دامەزراوە سەربازی و شەرعییەکانی دەرباردا کاریان کردووە. بەپێچەوانەی ئەوانەی تەنیا وەک رەعیەیەک لەژێر رکێفی خەلیفەدا بوون، هەندێکیان درکیان بە پرسی سەربەخۆیی گەلەکەیان کردووە. بۆیان دەرکەوتووە چەمکی "برایەتیی ئیسلامی" بەنۆکەرکردن و بێگاریکردن و دادۆشینی سامانی گەلەکەیان زێدەتر نییە.
ئەنجوومەنەکە دوای 16ی ئۆکتۆبەر یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا
"كاتێ تۆ لەدڵی ئەوانەدا دەژیت كە خۆشتدەوێن، ئەوا هەرگیز نامریت"