ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە؛ بودجەی بۆ نەنێردرا و ئازاری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بەردەوامە
37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تێدەپەڕێت و پارێزگاکە داواکاریی هەیە
37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تێدەپەڕێت و پارێزگاکە داواکاریی هەیە
دوای مشتومڕی زۆری کورد، شیعە، سوننە؛ پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان دەنگی لەسەر درا و بووە یاسا. یاساکە پەیوەندیی بە 300 هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە هەیە
کێشەی گەڕەکی تۆپزاوە ماوەی ساڵێکە هەر جارە و بەشێوەیەک خۆی دووبارە دەکاتەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، ئەو زەوییانەی ماڵیان لەسەر دروستکراوە بارەگای سەربازین و خاوەندارێتییان بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگەڕێتەوە، بەڵام جووتیاران دەڵێن، بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین ئەوان خاوەنی زەوییەکانن و پێشتر بە بڕیاری بەعس دەستیان بەسەردا گیراوە.
دۆزینەوەی ئاڵای داعش لەنێو ئۆتۆمبێلی هێرشکارەکەی شاری نیو ئۆرلیەنز، جارێکی دیکە مەترسی ئەو گرووپەی دەرخست و پرسی تیرۆری خستەوە بەر باس، بە تایبەت کە بکوژی ئەم جارە لەنێو سوپای ئەمریکادا بووە و دواجار کاریگەر بووە بەو بیروبۆچوونە پەڕگیر و تووندە.
بۆچی فلیک لەگەڵ ئەڵمانیا شکستیهێنا و لەگەڵ گەنجانی بارسێلۆنا سەرکەتوو بوو؟
درووشمی ئەمساڵی رۆژەکە، "ئاو بۆ ئاشتییە." رۆژی جیهانیی ئاو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە و ساڵانە لە 22ـی ئادار یادی دەکرێتەوە.
مشتومڕی کشانەوە و نەکشانەوەی ئەمریکا لەنێوان دوو بازنەی ناولێنانی جیاوازیی عێراق و هاوپەیمانان و، کۆبوونەوە دوو قۆڵییە سەربازییەکاندایە، ئەو پرسە لە دوای دوو جار وەڵامی ئەمریکا بۆ گرووپە چەکدارەکان و کوشتنی بەرپرس و چەکدارانی گرووپەکان، لای شیعە گەرمتر بووە، بەڵام روو و شێوازی دیکەی هەیە لە ئەمریکا، چەقەکەی ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە و گرتووخانەکانی چەکدارانی داعشە، هەر کشانەوەیەک پێشمەرجەکەی سووریایە کە ئەمریکا لەوبارەوە لەبارەی "زەحمەتی لە کۆنترۆڵکردنی 10 هەزار چەکداری دەستگیرکراو" هۆشداری دەدات.
دەزگە ئەمنییەکانی لوبنان هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکیان بڵاوکردەوە لە گوندی بەقەعتوتەی ناوچەی کەسرەوانی لوبنان، دوای بەدواداچوونی رووداو دەرکەوت ئەو گەنجە خەڵكی دهۆکە و ناوی ئازاد ئەحمەد حەسەنە، حەوت کەس بە کوشتننی تۆمەتبارن، دووانیان لە هەرێمی کوردستانن و چەند تۆمەتبارێکیش هەڵاتوون بۆ ئیستەنبووڵ لە تورکیا، پۆلیسی ئینتەرپۆل بەدوایاندا دەگەڕێت. برایەکی ئازاد دەڵێت: " بۆ کار چووە دوبەی و لەوێش بۆ لوبنان، دوای سەری ساڵ تەرمەکەی دەگەڕێنینەوە."
بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان رابگەیێنێت. نزیکەی 300 سکاڵاش لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون و هیچیان سوور نین