لە ساڵی 2001 شێر و پڵنگ و ورچێک بەیەکەوە رزگارکران و بەیەکەوەش بردرانە سەنتەری رزگارکردنی نووح، کە سەنتەرێکی تایبەتە بە رزگارکردنی گیانداران.
ورچەکە ناوی لێنراوە بالۆ، شەریخان ناوی پڵنەگەکەی و شێرەکەش ناوی لیۆیە ئەوان لە ساڵی 2001 لە ژێرزەمینێک رزگارکران کاتێک پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکیان لە جۆرجیای ئەمریکا ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و، تاوەکو ئێستاش ئەو سێ گیاندارە بەیەکەوە دەژین.