گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

تیمەکانی فریاگوزاری ئەم رۆژانە لە ناوچە جیاوازەکانی ئیسپانیا شەڕ لەگەڵ کاتدا دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی زۆرتر رزگار بکەن لەو زریانە کوشندەیەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە تاوەکو ئێستا 95 کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەوە کوشندەترین لافاوە لە 50 ساڵی رابردوودا کە رووی لەو وڵاتە ئەورووپییە کردبێت. قوڕ و لیتەی لافاو شەقامەکانی تەنیوە و هەزاران ئۆتۆمبێل تێکشکاون و زیانیان پێگەیشتووە. 
 
سەرەتا بارانی بەهێز و دواتر بایەکی تووند لە سەرەتای هەفتەوە دەستیان پێکرد، دواتر زریانەکە چڕبووەوە و لە هەندێک ناوچە بەشی ساڵێک باران لە چەند کاژێرێکدا باریوە. 
 
تاوەکو ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری تەرمی 95 کەسیان دۆزیوەتەوە و باس لەوە دەکەن تەرمی دیکەش ماون کە بدۆزرێنەوە. تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەش دەڵێت، خەڵکێکی زۆر بێسەروشوێنن.