کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: 73 هاونیشتمانییەکە لە بەلەمەکەیان رزگارکران و گەیێندرانە یۆنان

31-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا لە یۆنان دەڵێت، هەر 73 هاونیشتمانییەکەی نێو بەلەمەکە رزگارکران کە لە سنووری ئاویی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا مەترسییان لەسەربوو.
 
پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە یۆنان، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاونیشتمانییەکان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیی یۆنانەوە رزگارکراون و براونەتە ئەو وڵاتە".
 
کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکە زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بەشێکیشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
 
ئەو سنوورەی بەلەمەکە تێیدا بوو دوایین خاڵی سنووریی دەریایی یۆنان و ئیتاڵیا بوو. بەلەمەکەش چوار بۆ پێنج رۆژ بوو لە تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو.
 
ئەو بەلەمانەی کۆچبەران بە دەریای نێوەڕاستدا دەگەیێننە ئەورووپا زۆرینەیان ساڵی دروستکردنیان کۆنە. بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە رووداوی گوت، "جگە لە کۆنی، هۆکاری سەرەکی رووداوەکان ئەوەیە بەلەمەکان زیاتر لە توانای خۆی کۆچبەریان تێدەکرێت".
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە خۆپێشاندانێکدا هێمای حەشیش لەسەر ئاڵای ئەڵمانیا نەخشێنراوە وەکو پاڵپشتی بۆ رواندنی حەشیش.

داواکاری گشتیی شتوتگارت بۆ رووداو: بەیاساییکردنی حەشیش کاری دەزگا ئەمنییەکانی زەحمەتتر کردووە

داواکاریی گشتیی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیاساییکردنی بەکارهێنانی بە مەرجی حەشیش لەو وڵاتە، بارگرانی لەسەر دامودەزگە ئەمنی و دادوەرییەکان کەمنەکردووەتەوە، بەڵکو کاری داواکاریی گشتیی شارەکەی زەحمەتتر کردووە و ئاڵنگاری نوێی دروستکردووە.