ئەیلوولی ئەمساڵ گەرمترین بووە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا

30-09-2023
عەلی زەڵمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەیلوولی ساڵی 2023 نزیکە لەوەی وەک گەرمترین مانگی ئەیلوول لە فەرەنسا تۆمار بکرێت، ئەوە بە گوێرەی کەشناسی نیشتمانیی فەرەنسا.
 
کەشناسیی نیشتمانیی فەرەنسا ئاماژە بەوەش دەکات، لەسەر بنچینەی ئەو داتایەی کە لە 30 وێستگەی جیاوازی وڵات کۆکراوەتەوە، پلەی گەرما لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا تێکڕا 3.6 پلەی سیلیزی بەرزتر بووە لە پلەی گەرمای تۆمارکراو لە ساڵی 1991 تاوەکو 2020. 
 
وەک ئەو دامەزراوەیە دەڵێت، مانگی ئەیلوول بە پلەی گەرمای بەرز دەستی پێکرد و دواتریش دووجار ریکۆردی "گەرمترین رۆژ لە مانگی ئەیلوول"دا تۆمارکرا؛ یەکێکیان رۆژی 4ی مانگ و ئەوی دیکەش 9ی مانگ بوو. 
 
هەندێک ناوچە لە شوێنەکانی دیکە گەرمتر بوون. بۆ نموونە، شاری تۆڵۆزی باشووری وڵات کە لە 14 رۆژدا پلەی گەرما لە 30 پلەی سیلیزی زیاتر بووە. 
 
لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپاش پلەی گەرما لەم ئەیلوولەدا لە پلەی گەرمای ئەیلوولەکانی رابردوو بەرزتر بووە. ئاژانسی کەشناسیی دی دەبلیو دی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لەو کاتەوە پلەی گەرما لە ئەڵمانیا تۆمار دەکرێت، ئەم مانگە گەرمترین ئەیلوول بووە. 
 
ئاژانسی کەشناسیی پۆڵەنداش دەڵێت، زیاتر لە 100 ساڵە پلەی گەرما تۆمار دەکرێت و ئەم مانگە بە جیاوازی نزیکەی 3.6 پلەی سیلیزی گەرمترین بووە لە ماوەی زیاتر لەو 100 ساڵەدا. 
 
دامەزراوەکانی بواری کەشناسیش لە وڵاتانی نەمسا و سویسرا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم مانگی ئەیلوولە بەرزترین پلەی گەرمی مانگی ئەیلوولیان لە چەندین دەیەی رابردوودا تۆمارکردووە. 
 
یەکەمین جار لە ساڵی 1659 پلەی گەرما لە نێوەڕاستی ئینگلتەرا تۆمارکرا؛ لە ساڵی 1850یشدا سەنتەری هادلی لە بەریتانیا هەندێک پلەی گەرمای تۆمارکرد، بەڵام تۆمارکردنی پلەی گەرما بۆ جیهان بە گشتی بۆ ساڵی 1880 دەگەڕێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە کەمبۆدیا

شاندێکی پارتی لە کەمبۆدیایە

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا، لە کەمبۆدیایە. سەرۆکی شاندەکە دەڵێت، باسی لە پرسی نەتەوەی کورد، هەڵبژاردن، پێکەوەژیانی ئایینی و چەند پرسێکی دیکەیش کردووە.