رووداو دیجیتاڵ
زریانێکی بەهێز فلۆریدای ئەمریکا و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتووەتەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باری لەناکاوی راگەیاندووە و دەڵێت، یەکێک لە مەترسیدارترین زریانە لە مێژووی ویلایەتەکەدا.
زریانەکە رۆژی پێنجشەممە، 29-9-2022 گەیشتە لووتکە و تاوەکو ئێستان دەیان هەزار ماڵ و شوێنی بازرگانی وێرانکردووە و ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون بەهۆی زریانەکەوە دیارنییە، بەڵام راپۆرتە سەرەتاییەکان باس لە گیانلەدەستدانی 10 کەس دەکەن.
بەهێزترین زریان کە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت لە وڵاتەکە، زریانی ئۆکیچۆبی بوو لە ساڵی 1928 کە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستدا.
زریانەکە کە لە رۆژی چوارشەممە لە فلۆریدا دەستیپێکرد، ئێستا کەمێک خۆشی کردووەتەوە و ئێستا بەرەو کارۆلاینا و ڤێرجینیا دەڕوات.
قەبارەی زیانەکان بە جۆرێکن، بەرپرسانی بەرگریی شارستانی لە فلۆریدا ئاماژە بەوە دەکەن لەوانەیە زیاتر لە مانگێکیان پێ بچێت بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکەی، هەندێک لە باڵەخانەکانیش بە جۆرێک رووخاون پاککردنەوە و بنیاتنانەوەی شوێنەکە ئەستەمە.