گالەری

 
رووداو - AFP
 
لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە هەزاران کۆچبەر، کە زۆربەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە بێلاڕووس پەڕیونەتەوە یاخود هەوڵی پەڕینەوە دەدەن.
 
یەکێتیی ئەوروپا باوەڕی وایە کە رژێمی بێلاڕووس بە شێوەیەکی ئەنقەست کۆچبەران دەنێرێت بۆ سنووری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەوەش لە تۆڵەی گەمارۆ و سزاکانی یەکێتییەکە لە دژی بێلاڕووس.
 
بەشێک لەو هەزاران کۆچبەرەی لە بێلاڕووسەوە هەوڵی چوونە ئەوروپا دەدەن، کوردن. بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرانی سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نزیکەی دوو هەزار و 350 کەس لە باشووری کوردستانەوە بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە، نزیکەی هەزار و 600 کەس لە رێگەی بێلاڕووسەوە رۆشتوون، 45 کەسیش لە سنوورەکان گیراون و گەڕێندراونەتەوە.